کەس بۆی نییە خۆی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وەربدات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای لە وڵاتان كرد ڕێز لە سەروەری عێراق بگرن و دەستوەرنەدەنە كاروباری ناوخۆیی وڵاتەكەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەكردووە کە لەگەڵ بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەكانی هاووڵاتیانی عێراق بۆ داواكردنی چاكسازی و مافەكانیان، هەندێك وڵات و ڕێكخراوی دەرەكی هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاندووە لەو بارەیەوە، بەڵام ئێمە دووپاتی دەكەینەوە كە خۆپیشاندان مافێكی ڕەوا و دەستووری هاووڵاتیانی عێراقە و پێویستە ڕێزیان لێبگیرێت".

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داواشی لەو وڵاتانە كردووە، ڕێز لە سەروەری دەستوور و دەسەڵاتی حكوومەتی عێراق بگرن و دەستوەرنەدەنە كاروباری ناوخۆیی وڵاتەكەوە.

جەختیشی كردوەتەوە كە نابێت هیچ لایەنێكی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی  ویست و ئیرادەی عێراقیەكان لە بارەی هەمواری دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجامدانی چاكسازی لە بەرژەوەندی خۆی زەوت بكات.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمەوە خۆپیشاندانەكانی عێراق دەستیان پێكرد، تائێستا زیاتر لە ۲۵۰ كەس كوژراون و نزیكەی ۱۰ هەزار كەسیش برینداربوون.

News Code 29155

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =