ئامادەیی مەسەدە بۆ گفتوگۆی بێ مەرج لە گەڵ بەشار ئەسەد

مەجلیسی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند:ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ حکوومەتی سووریا بە ئامانجی رووبەروبوونەوەی مەترسیەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسەدە لە بەیاننامەكەدا رایگەیاندووە: "هیچ رێگرییەک نابینین بۆ دانیشتن و بەبێ مەرج ئامادەی گفتوگۆین.:
ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە " هەڵوێستی ئێمە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەت تازە نیە و هەر لەسەرەتای قەیرانی سوریاوە ئامادەی دانیشتن بوین."
مەسەدە دەشڵێت:"رێکەوتنمان لەگەڵ سوپای سووریا بە چاودێری رووسیا یەکەم هەنگاوی متمانەکردن بو بە یەکتر و پاراستنی وڵات لە داگیرکاری تورکیا."
ئەم بەیاننامەیەی مەسەدە لە دوای چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دێت کە رایگەیاندبوو: کوردەکان هەمیشە پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەت باشبوە و بیرۆکەی نەتەوەییان پێشکەش کردووە.

News Code 29153

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =