بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "چوارکۆچکەی سوور" کە دەڕوانێتە کارەساتی بوردۆمانی زەوی تۆپی پێی چواری شاری ئیلام و کوژران و برینداربوونی ژمارێکی زۆری خەڵکی سڤیل لە لایەن فرۆکەکانی بەعسییەوە لە سەردەمی شەڕی بەرەڤانی پیرۆزدا، توانی لە فێستیڤاڵی جیهانی (FICTS)ی میدالیای بلووری و لەوحی زێڕینی باشترین فیلمی سینەمایی مسۆگەر بکات.
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی هاوبەشی حەسەن و حسێن سەیدخانی (دوو برای ئیلامی) و لە لایەن سەید عەلیڕەزا سەجادپوور بەرهەم هاتووە و تێیدا مەحموود مەقامی، ئەندیشە فوولادوەند، مەهدی ئەسەدی، جەمشید جیهان زادە، عەلی ئۆسیوەند و شاری کوانی فەڕەنسی دەوریان گێڕاوە.
شایانی باسە، داریووش سەوڵەت سەرکۆنسولی ئێران لە میلان تیمی دەرهێنەری فیلمی "چوارکۆچکەی سوور"ی لە ڕێوڕەسمی بەخشرانی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیکتس لە لایەن فرانکۆ ئۆسکانی سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی ئەو خەڵاتە هاوڕێی کرد.
بۆچوونی ئێوە