ئەمریکا بنکەکانی خۆی لە باکووری سووریا ڕێکدەخاتەووە

مێدیایەکی تورکیایی دەڵێت هێزە ئەمریکییەکان وێڕای دەست پێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی گەشت لێدان لە باکووری سووریا، خەریکی ئاوەدان کردنەوەی بنکەکانیان لە باشووری کۆبانێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەناتۆڵی لە دەست پێکردنی ئاوەدان کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا هەڵکەوتوو لە باشووری کۆبانێ هەواڵی دا لە حاڵێکدا کە ئەو شوێنە پێشتر لە کاتی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، چۆڵ کرابوون.

بە وتەی ئەناتۆڵی، نزیک بە ٥٠ زرێپۆش و ژمارەیەک بارهەڵگر بە ژمارەی عێراقی، خۆیان لە ڕێگای ستراتیژیکی ئێم ٤ لە نێوان دوو شاری منبەج و قامیشلۆ گەیاندووەتە گوندی سرین و پاش ئەوە چوونەتە کۆبانێ.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنکە سەربازییەکانی هەڵکەوتوو لە گوندەکانی سرین و سابیت هەڵکەوتوو لە ٣٠ کیلۆمەتری باشووری سنوورەکانی تورکیا پێشتر لە ئۆپراسیۆنی ئەنقەرە ناسراو بە کانی ئاشتی دژی هێزە کوردییەکان، چۆڵ کرابوون و تێکشکابوون.

هەروەها لە ڕۆژی هەینیەوە، هێزە ئەمریکییەکان ئۆپراسیۆنی گەشت لێدانیان لە دەوروبەری کێڵگە نەوتییەکانی هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەست پێکردووەتەوە.

News Code 29145

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =