سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئینتقالی عێراق بە کێ دەسپێردرێت

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە وتنی ئەوەی کە تەواوی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی خۆپیشاندانەکان لە گەڵ شکست بەرەوڕوو بووەوە، وتی: بە ئەگەری زۆرەوە عەبدولمەهدی سەرۆکایەتی دەوڵەتی گواستنەوە بگرێتە ئەستۆ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە المعلومە، لەیس کبە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە قسەی کرد.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو جەختی کرد: هەوڵی فراوان بۆ ڕاگیرانی ناڕەزایەتییەکان لە عێراق لە گەڵ شکست بەرەوڕوو بووەوە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە وتیشی: بە ئەگەری زۆرەوە لە سێبەری بەرز بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان، عەبدولمەهدی سەرۆکایەتی دەوڵەتی گواستنەوە لە ئەستۆ بگرێت.

شیاوی باسە، پێشتر سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندبوو کە عەبدولمەهدی لە گەڵ کشانەوە لە پۆستەکەی لە ئەگەری ڕێکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لە سەر بژاردەی جێگرایەتی، ڕێککەوتووە.

News Code 29140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =