زانکۆی کوردستان دوو سمینار لەبارەی ڕێبازی ئەدەبی و وەڕگێڕان بەڕێوە دەبات

ئەنجومەنی زانستی و خوێندکاری زمان و ویژەی کوردی بڕیارە دوو سمینار لەبارەی ڕێبازی ئەدەبی کوردی و مێتۆدۆلۆژیای وەڕگێڕان لە هۆڵی فیردەوسی کولێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بەڕێوە ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی زانستی و خوێندکاری زمان و ویژەی کوردی بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو (١٢ی خەزەلوەر) دوو سمینار لە ژێر ناوەکانی "ڕوانینێکی نوێ بۆ ڕێباز و بزووتنەوە ئەدەبییەکان لە ئەدەبی کوردی" و "بەرەو مێتۆدۆلۆژییەکی نوێ بۆ وەڕگێڕان" لە لایەن د. موحسین ئەحمەد عومەر و د. ئیبراهیم زێباری مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدینی هەولێر لە هۆڵی فیردەوسی کولێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بەڕێوە ببات.

بە پێی ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی زانستی و خوێندکاری زمان و ویژەی کوردی ئەو کۆڕە تەنیا تایبەت بە خوێندکاران نییە و هەمووان دەتوانن تێیدا بەشدار بن.

News Code 29131

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =