دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی عێراق دەشڵەژێنێت

نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لەکارلابردنی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی دروست بوونی بۆشایی یاسا لە عێراق.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، موحەمەد بەلداوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕەخنەی لە داکۆکی هاوپەیمانی سائیرۆن بۆ دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، گرت.

هاوپەیمانی سائیرۆن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠١٨، بە بەدەست هێنانی ٥٤ کوردی لە کۆی ٣٢٩ کورسی، لە پلەی یەکەم وەستا و لە پاڵ ئەو هاوپەیمانی فەتح بە بەدەست هێنانی ٤٩ کورسی. ئەو دوو هاوپەیمانییە لە لە ئەو کاتە، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراقیان کردە بەرپرسی پێکهێنانی کابینە.

موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر رێبەری مەعنەوی هاوپەیمانی سائیرۆنە. ناوبراو لەم دواییەدا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە دەست لە کار بکێشێتەوە، بەڵام عادل عەبدولمەهدی لە وەڵامدا وتی کە ڕێککەوتنی سیاسی ڕێگایەکی کورتتر لە چاو هەڵبژاردنی پێش وەختە.

بەلداوی وتی کە هاوپەیمانی فەتح و فراکسیۆنە سیاسییەکانی تر بۆ ئەم قۆناغە، لە سەر دوو بژاردە هاوڕان.

ئەو دوو بژاردە بە وتەی ئەو نوێنەرە عێراقییە، بریتین لە: بژاردەی یەکەم ڕێککەوتن لە سەر هەڵبژاردنی جێگرەوەیەک بۆ عەبدولەمهدی و ناساندنی ناوبراو و دەنگ دان لە سەری و لابردنی دەوڵەتی ئێستا لە سەر کار. بژاردەی دووهەم، پێدانی مۆڵەت بە ئەم دەوڵەتە و دیاریکردنی کردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ تەواو کردنی چاکسازی.

News Code 29122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =