بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دوو سەرچاوە ئاگادار لە دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی واشنتۆن دەیانەوێت بە مەبەستی کەم کردنەوەی ئەگەری دەست پێڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ناڤۆکی، ئیزن بدەنە کۆمپانیاکانی ڕووسیا، چین و ئەورووپا تا درێژە بدەنە چالاکی خۆیان لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران.
شیاوی باسە کە ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە سەر ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی ئاوی قورسی ئەراک و دامەزراوەی ناڤۆکی فۆردۆ چاوەدێری دەکات.
هەروەها، کۆمپانیای ناڤۆکی چین( کۆمپانیایەکی دەولەتی لە چین) و کۆمپانیای ڕوساتوم لە رووسیاوە بە ڕیزەوە لە راکتۆری ئاوی قورسی ئەراک و دامەزراوەی ناڤۆکی فۆردۆ چالاکیان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کۆمپانیای ڕوساتوم و هەروەها کۆمپانیای نەتەوەیی ناڤۆکی چین تا ئێستا لەو بارەوە هیچ قسەیەکیان نەکردووە.
بۆچوونی ئێوە