ئێران ساڵی ڕابردوو ٣٣ ملیۆن جار هێرشی سایبری کراوەتە سەر

ئازەری جەهرۆمی وتی: ئێران وەکوو یەکێک لە قوربانیانی هێرشی سایبری، توانی بەرگری خۆیی لە بەرانبەر ئەو هێرشانە لە ڕێگای سیستەمی دژفا زیاد کردووە و توانیویە ٣٣ ملیۆن هێرشی سایبری لە یەک ساڵی ڕابردوو پووچەڵ بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێوەندی و تەکنۆلۆژیا، موحەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی لە درێژەی بەرنامەکانی خۆی لە قەتەر لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کۆنفڕانسی ئەمنیەتی موونیخ کە لە سەر بابەتی ئاسایشی سایبری بە سەرۆکایەتی وڵف ئیشینگر سەرۆکی کۆنفڕانسی ئەمنیەتی موونیخ بەڕێوە چوو، وتی: ئێران وەکوو یەکێک لە قوربانیانی هێرشی سایبری، توانی بەرگری خۆیی لە بەرانبەر ئەو هێرشانە لە ڕێگای سیستەمی دژفا زیاد کردووە و توانیویە ٣٣ ملیۆن هێرشی سایبری لە یەک ساڵی ڕابردوو پووچەڵ بکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: هێرشە سایبرییەکان، ئەمڕۆکە هەڕەشەن لە سەر ئاسایشی هاووڵاتیان و کۆمەڵێکی بەربڵاو لە خزمەتگوزارییەکانی پێوەندیدار بە ژیانی هاووڵاتیان. تاک لایەنەیی و پشت بەستن بە گەمارۆ هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بواری سایبری و بەکارهێنانی میکانیزمی چەند ڕەهەندی ڕێگا چارەیەک بۆ چارەسەری کێشە سایبرییەکان لە جیهان دێتە ئەژمار.

News Code 29110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =