وەزارەتی ئیتلاعات تۆڕێکی قاچاخی دراوی تێکشکاند

پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات لە تێکشکاندنی تۆڕێکی قاچاخی دراو لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە تێکشکاندنی تۆڕێکی قاچاخی دراو لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا هەواڵی دا.

لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ئیتلاعات هاتووە: لە هەڵمەتی هەواڵگرانە و ئۆپەراسیۆنیی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمامی زەمان (عج) لە ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژئاوا تۆڕێکی ڕێکخراو و چەکداری قاچاخی دراو کە لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، ورمێ و تاران چالاک بوون، ناسراوە و لە چەند قۆناغی زیرەکدا تێکشکێندران.

هەروەها وەزارەتی ئیتلاعات ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ئۆپەراسیۆنەدا ٥ کەس لە هۆکارانی سەرەکیی قاچاخ و لەوان سەرکردەی تۆڕەکە بە هاوئاهەنگی لە گەڵ بەرپرسانی دادگە دەستگیر کراون و هەروەها دەست بە سەر ڕێژەیەکی زۆری دراو، چەک و پلاکی ساختەیی ئۆمبیل، دۆلاری ساختەیی و ئۆتۆمبیلی هەڵگری کاڵای قاچاخ گیراوە.

News Code 29109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =