دەستگیری ٣٢ کەس لە ئەنقەرە و سامسۆن بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ داعش

هێزەکانی دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا لە پارێزگاکانی ئەنقەرە و سامسۆن ٣٢ هاووڵاتی بیانیان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ داعش دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی زانیارییەکان لە سەرچاوە ئەمنییەکان، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هاوکات لە پارێزگاکانی ئەنقەرە و سامسۆن هەڵیانکوتایە سەر ماڵە ڕێکخراوەییە نهێنییەکانی داعش لە ئەو پارێزگایانە و ٣٢ کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ داعش دەستگیر کرد.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی دیوار، هێزەکانی دژە تیرۆری پۆلیسی ئەنقەرە بە چوون بۆ چەندین ناونیشانی لە پێش ناسێندراو ٢٠ کەسی بیانی کە زۆربەیان سووری و عێراقی بوون، دەستگیر کرد و ١٢ هاووڵاتی عێراقیشیان لە شارەکانی ئیلک ئادیم، جانیک و ئاکتوم لە پارێزگای سامسۆن دەستگیر کرد.

News Code 29096

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =