هۆشداریی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی سەفەر بۆ عێراق

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: داوا لە هاووڵاتیانی ئازیز و زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان دەکرێت تا ڕاگەیاندنی دوایی بەرنامەی سەفەری خۆیان بۆ عێراق دوابخەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هاووڵاتیانی ئازیز و زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان کرد تا ڕاگەیاندنی دوایی بەرنامەی سەفەری خۆیان بۆ عێراق دوابخەن.

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

بە سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی پێغەمبەری گەورە(د.خ) و شەهادەتی ئیمام حەسەن موجتەبا(د.خ) و ئیمام ڕەزا(د.خ) وێڕای دەسخۆش لە میوانداری دەوڵەت و نەتەوەی برامان عێراق لە ڕۆژانی ئەربەعینی حسێنی، بە پێی ڕاپۆرتەکان لە سەر ڕوودانی نائارامییەکان لە عێراق داوا لە هاووڵاتیانی ئازیز و زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان دەکرێت تا ڕاگەیاندنی دوایی بەرنامەی سەفەری خۆیان بۆ عێراق دوابخەن.

News Code 29093

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =