کوردێک وەکوو باڵوێزی کاری ئێران لە ژێنێڤ دەست نیشان کرا

دوێنێ بە فەرمانی وەزیری کار, سڵێمان پاک سرشت وەکوو نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار لە ژێنێڤ ناسێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سڵێمان پاک سرشت کە پێشتر وەکوو جێگری وەزیری کار و سەرۆکی ڕێکخراوی تەکنیکی و فەننی وڵات چالاکیی دەکرد، نزیک بە یەک مانگی ڕابردوو دەستی لە کار کێشا و جێگای خۆی دایە ئەوسەت هاشمی.

دوێنێ بە فەرمانی وەزیری تەعاون، کار و خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی پاک سرشت وەکوو نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نیودەولەتی کار و یەکەم کوردی سوننەی ئێرانی و باڵوێزی کاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژینێڤ ناسێندرا.

پاک سرشت لە هەڵکەوتە زانستی و زانکۆییەکانی کورده و لە پیرانشار لە دایک بووە.

News Code 29088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =