فەرمانی دەستگیر کرانی چەکدارەکانی ناو خۆپیشاندانەکانی عێراق دەرکراوە

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە فەرمانی دەستگیر کرانی کەسە چەکدار و دزەییەکان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە دەرکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە المسله، عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ وتی: درێژەی ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانەی خەڵک مادامێک کە بە دوور لە توندوتیژییە کێشەی نییە. ئێمە داخوازی خۆپیشاندەران پشت ڕاست دەکەینەوە بەڵام ناتوانین بڕێک هەڵسوکەوتەکان قبووڵ بکەین.

ناوبراو بە وتنی ئەو باسە زیادی کرد: کۆبوونەوەی خۆپیشاندەران لە شوێنگەلێک کە مۆڵەتی بۆ دەرنەکراوە، ڕەوا نییە.

خەلەف وتیشی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەواوی بەڵگەکانی پێوەندیدار بە بەشداری کەسانی چەکدار لە نێوان ناڕازیانیان لە بەردەست دایە و فەرمانی دەستگیر کرانیان دەرکراوە.

ناوبراو وتیشی: هێزەکانی دژە تیرۆر بەرپرسی پارێزوانی لە دامەزراوە و بنکە گرینگ و سیاسییەکانیان لە ئەستۆیە و هیچ ڕۆڵێکیان لە کۆتایی هێنان بە نائارامییەکان نییە.

News Code 29083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =