ئێران پێشەنگی شەڕ دژی داعش بوو، بەڵام بۆچی ترامپ دەسخۆشی نەکرد

شیرین هانتەر وتی: مەرگی بەغدادی، داعش کە ئاکامی هزری تەکفیری وەهابیەت و شێواوی سیستەمی وڵاتەکانە، ڕیشەکێش ناکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: سەرلەبەیانی یەکشەممە بەرپرسێکی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئەو وڵاتە دژی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی هەڵاتووی گرووپی تیرۆریستی داعش ئۆپراسیۆنێکیان دەست پێکردووە. لە هەمان پێوەندیدا، گۆڤاری نیوزویکیش ڕایگەیاند بە گوێرەی هەواڵەکان لە بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا، بەغدادی لە ئەو ئۆپراسیۆنە کوژراوە.

دەوترێت کە ئەو ئۆپراسیۆنە لە پارێزگای ئەدلەب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا و دوابەدوای وەرگرتنی هەواڵی ڕاستەقینە ئەنجام دراوە. لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە تویتەر پاگەندەی کرد کە پێش لە ئۆپراسیۆنی شەوی ڕابردووی ئەمریکا لە ئەدلەب، گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەمنگی پێویست لە نێوان بەرپرسانی سەربازی تورکیا و ئەمریکا ئەنجام دراوە! لە ئەو بەیاننامە پاگەندە کراوە: پێش لە ئۆپراسیۆنی دوێنێ شەوی ئەمریکا لە ئەدلەب، گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی پێویست لە نێوان بەرپرسانی سەربازی ئەنجام دراوە.

لە هەمان پێوەندیدا، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لێدوانێکی ڕێک خست. ناوبراو لەم بارەوە وتی: ئەبووبەکر بەغدادی لە تونێلێکدا لە حاڵێکدا کە شوێنی دەگیردرا،  پشتوێنی خۆکوژی خۆیی تەقاندەوە. تاقی کردنەوەی دی ئێن ئەی، شوناسی ئەوی پشت ڕاست کردەوە.

ترامپ لە درێژەدا وتی: بەغدادی زۆر ترسنۆکانە کوژرا. ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ جیهان. لە هەموو وڵات و گرووپ و بنکەکان کە یارمەتیدەری ئێمە بوو، دەسخۆشی دەکەم. لە سەربازانی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە دەسخۆشی دەکەم. جیهان بە کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی بووەتە شوێنێکی ئەمنتر. ناوبراو وتی: لە چەند هەفتەی ڕابردوو بەغدادیمان لە ژێر چاوەدێری بوو. سەربازانی ئێمە بە ٨ کۆپتەر لەوێ نیشتنەوە و لە دیواری باڵەخانەکە کونێکیان دروست کرد؛ ئەوان نەیاندەتوانی لە دەرکەوە بچنە ناوەوە، چونکوو مینڕێژ کرابوو.

لە ئەم پێوەندیەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ پڕۆفسۆر شیرین هاتنەر مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا و ئەندامی ئەنجومەنی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دێت.

ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەبووبەکر بەغدادی لە ئەدلەب کوژراوە و ترامپیش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و لە تورکیا و عێراق و کوردەکانی سووریا کە لە ئەو ئۆپراسیۆنە یارمەتیدەری ئەمریکا بوون، دەسخۆشی کرد. بە پێی لاواز بوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا، هەواڵی کوژرانی بەغدادی چەندە لە سەر ئامانجە پڕۆپاگەنداییەکانی ترامپ دەتوانێت کاریگەری هەبێت؟

کوژرانی بەغدادی تا ڕادەیەک بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ کاردانەوەی ڕەخنەگرانە لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بووە. یەکێک لە ڕەخنەکان ئەوە بوو کە بە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان داعش لە سووریا دووبارە هێز دەگرێتەوە.

ترامپ دەیەوێت نیشانی بدات کە ئەو جۆرە نابێت. دەسخۆشی لە تورکیا و عێراقیش زیاتر لایەنی پڕۆپاگەندایی هەیە. شۆخیی تاڵ لەوەدایە کە ساڵەهایە تورکیا پاڵپشتی داعش دەکات لە حاڵێکدا ئێران لە گەڵی شەڕ دەکات. بەڵام نە عێراقییەکان و نە ڕۆژاواییەکان دەخۆشیان لە ئێران نەکرد.

ئایا کوژرانی بەغدادی لە لایەن ئەمریکاوە دەتوانێت دەستکەوتێکی گرینگ بۆ ترامپ بێتە ئەژمار بۆ سەکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ؟

بە ڕای من کاتێک کە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بگات، پرسی کوژرانی بەغدادی لەبیر کراوە و کاریگەریی لە سەر سەرکەوتن یا شکستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نابێت.

ترامپ لە کوردەکانی سووریا کە لە ئەو ئۆپراسیۆنە یارمەتی ئەمریکایان دابوو دەسخۆشی کرد. ئەو هاوکارییە چۆن لە گەڵ ڕوانگەی ئەم دواییەی ترامپ سەربارەت بە کوردەکانی سووریا لە باکووری سووریا کۆ دەبێتەوە؟

وڵات و نەتەوەکان نابێت نە لە توندئاژۆیی زلهێزەکان زیاتر لە ئاست بترسن و نە دڵ خۆش بکەن بە دەسخۆشی و لێدوانە دۆستانەکانیان. هەر ئەو جۆرە کە لە مێژەوە وتراوە زلهێزەکان نە دۆستی هەمیشەییان هەیە و نە دوژمنی هەمیشەیی.

ئەوان هەمیشە بەرژەوەندی خۆیان شوێن دەگرن ئەگەرچی هەڵسوکەوتی خۆیان بە ئارەزووگەلێک وەکوو مافی مرۆڤ و یا پاڵپشتی لە ئازادی نەتەوەکان پاساو دەکەن.

ئەمریکا لە کوردەکان تا ئەو کاتە پاڵپشتی دەکەن کە لە بەرژەوەندی خۆیان بێت و کاتێک چی دیکە نەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن، وازی لێ دێنن. زلهێزەکانی تریش هەر ئەو شێوە هەڵسوکەوت دەکەن. تایبەتمەندی دەسەڵات ئەوەیە.

لە حاڵێکدا ترامپ زۆر بە خۆباوەڕیەوە هەواڵی کوژرانی بەغدادیی ڕاگەیاند کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پێکهێنان و چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەبوونی هێزی بیانی لەوانە ئەمریکایە تا ئەوان لە نیشتمانی موسڵمانان بکەنە دەرەوە. بەم پێیە بەستێن بۆ چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە ئەمریکای تێدایە هێشتا خۆشە. کەواتە کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی هەواڵێکە کە زیاتر لایەنی پڕوپاگەندایی هەیە. لێکدانەوەی ئێوە لەم بارەوە چییە؟

مەرگی بەغدادی، داعش کە ئاکامی هزری تەکفیری وەهابیەت و شێواوی سیستەمی وڵاتەکان لە ئاکامی توند بوونەوەی دژایەتییە ناوچەییەکانە، ڕیشەکێش ناکات. تا کێشە سەرەکییەکان چارەسەر نەبن سەدان بەغدادی نوێ ئەگەری هەیە سەر هەڵبدات.

بە ڕای من وڵاتەکان لە شەڕ دژی تیرۆریزم ڕاستبێژ نین. هۆکار ئەوەیە کە زۆربەی وڵاتەکان لە گرووپە تیرۆریستییەکان وەکوو ئامێرێک کەڵک وەردەگرن. لە بیست ساڵی ڕابردوو شەڕ دژی تیرۆریزم بیانوویەک بووە بۆ هەوڵی سەربازی تاک لایەنە.

هەر وڵاتێک بۆ خۆی تیرۆریستەکان بە باش و خراپ واتا دەکاتەوە . ئەگەری هەیە گرووپێک لە لای وڵاتێک وەکوو تیرۆریست بناسرێت لە حاڵێکدا وڵاتێکی تر ئەو گرووپە وەکوو هێزێکی ئازادی و سەربەخۆ خواز ناولێببات.

News Code 29081

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =