تەرمی ئەبووبەکر بەغدادی لە کوێ دەنێژرێت

ئەمریکییەکان تەرمی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە سووریاوە گواستەوە بۆبنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،کەناڵی ئەلعەرەبیە نووسی: تەرمی ئەبووبەکر بەغدادی، گواستراوەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە عێراق، کە هێزە ئەمریکییەکان لەو بنکەیەدا جێگیر کراون و بەپێی دابونەریتی خەڵکی عێراق بە خاک دەسپێردرێت.
میدیا عەرەبییەکان ناوی ئەو شوێنەی کە بڕیارە تەرمەکەی ئەبووبەکر بەغدادی لێبنێژرێت، ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە ناوچەیەکی عێراق بە خاک دەسپێردرێت.
ئەبوبەکر بەغدادی، لە شاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا بە هێرشی ئەمریکا و بە هاوکاری هەواڵگری هێزەکانی کوردی سووریا و دەوڵەتی عێراق کوژراوە.

News Code 29080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =