سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران لە گەڵ وەزیری خەزێنەی ئەمریکا کۆبووه‌وه‌

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران بە بێ ئامادەبوونی هەواڵنێران لە گەڵ جەک لوو وەزیری خزێنەی ئەمریکا دیدار و گفتوگۆ ی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئەی بی سی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئابووری گەیشتووەتە ئەمریکا و لە گەڵ بەرپرسانی ئابووریی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.

وەلیوڵڵا سەیف بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوبەشی بانکی جیهانی و سندووقی نێونەتەوەیی پارە، سەفەری بۆ ئەو وڵاتە کردووە و بە پێی ڕاپۆرتەکان سەیف بە بێ ئاماده‌بوونی هەواڵنێران لە گەڵ جەک لوو وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دیدار و  گفتوگۆی کردووه‌.

بە گوێرەی میدیاگەلی ئەمریکایی سەیف لە دەرفەتی کۆبوونەوەی بانکی جیهانی بۆ پەیوەندی لە گەڵ بەرپرسانی ئابووری ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهانی بەهرە دەبات. سەرۆکی بانکی ناوەندی بڕیارە لە ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەلومەرجی جێبەجێ بوونی بەرجام و هەڵوەشانەوەی کردەکیی گەمارۆوەکان گفتوگۆ بکات.

لە ساڵانی ڕابردووشدا مەحموود بەهمەنی سەرۆکی گشتیی پێشووی بانکی ناوەندی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی بانکی جیهانی سەردانی واشنتۆنی کردبوو.

News Code 2908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =