عێراق و سووریا بە پشتیوانی لۆجستیکی ئێران، داعشیان شکست دا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: نەتەوەکانی عێراق و سووریا بە پشتیوانی لۆجستیکی ئێران، داعشیان شکست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە هەواڵی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش زیادی کرد: داعش، ئەبووبەکر بەغدادی و نموونەکانی ئەو کە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی جیهان و ناوچەکەن، بە دان پێدانانی خودی ئەمریکییەکان، هەر خۆیان پێکیان هێناون.

ناوبراو وتیشی: ئەو شێوە گرووپانە ڕێکەوتی بەکارهێنانیان هەیە و هەر کات کە کاتی بێتە پێشەوە، لە ناویان دەبەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: داعش لە لایەن گەنجانی بەرخۆدانەوە لەناو چوو. نەتەوەکانی عێراق و سووریا بە پشتیوانی لۆجستیکی ئێران ئەو گرووپە تیرۆریستییەیان شکست دا.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەو پرسە کە ئێمە کوشتنی بەغدادی بە کۆتایی تیرۆریزم و داعش نازانین، وتی: هەر چەند داعشمان بە یارمەتی نەتەوەکانی ناوچەکە شکست دا بەڵام هۆشداریی دەدەین کە هزری ئەوان هێشتا زیندووە و ئەگەری هەیە پاشماوەکانی ئەو گرووپە لە لایەن ئەمریکا دووبارە ڕێک بخرێنەوە و هەوڵی تیرۆریستی لە ناوچەکە بدەن.

News Code 29076

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =