بەریتانیا چەک و جیهازاتی فۆسفۆریی بە تورکیا فرۆشتووە

رۆژنامەی تایمزی لەندەن وێرای ئاماژە بە شیمانەی بەکارهێنانی چەکی فۆسفۆری لە دژی کوردەکانی سووریا لە لایەن تورکیاوە، ئاشکرای کرد کە بەریتانیا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆری فۆسفۆر و چەکی هاوشێوەی بە تورکیا فرۆشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی تایمزی لەندەن لە ڕاپۆرتێکدا وێرای ئاماژە بە نیگەرانیی وەزیرانی دەوڵەتی بەریتانیا لە بابەتی شیمانەی بە کارهێنانی چەکی فۆسفۆری لە دژی کوردەکانی سووریا لە لایەن تورکیاوە، ڕایگەیاند: بەریتانیا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆری فۆسفۆر و چەکی هاوشێوەی بە تورکیا فرۆشتووە.

ئەو رۆژنامەیە هەروەها لە لێکدانەوەی مەیدانی کاریگەریی چەکگەلی فۆسفۆری سپی لە لایەن تورکیا لە شەڕی ئەمدواییەی دژی کوردەکان هەواڵی دا و ڕاشیگەیاند کە کارناسان بە لێکدانەوەی نمونە و برینی بەرکەوتووانی جەنگی دەتوانن وڵاتی هەناردەکاری ئەو چەکانە بدۆزنەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەی تایمز، وەزیرانی دەوڵەتی بەریتانیا وتوویانە کە ئەو دەوڵەتە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو ٧٠ مۆڵەتی هەناردەی فۆسفۆر و چەکە هاوشێوەکانیان بۆ تورکیا دەرکردووە.

هەڵبەت مۆڵەتێکی کەمیان بۆ هەناردەی مادەی فۆسفۆری لە پێناو بەرهەم هێنانی جیهازاتی جەنگی بووە.

News Code 29074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =