گۆشتی زەڕافە و فیل لە تاقیگە بەرهەم دێت

کۆمپانیاگەلی جۆراوجۆر لە هەوڵدان بۆ بەرهەم هێنانی گۆشتی ئاژەڵانی جۆرواجۆری وەک زەڕافە و فیل لە تاقیگە بە یارمەتیی شانەکان. لەمناوە ستارت پاێک دەیەوێ گۆشتی کانگۆرۆش هەر لە تاقیگە بەرهەم بێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە فیوچێریسم، زۆربەی گۆشتی خوراکی سەرتاسەری جیهان لە گۆشتی  گا، مریشک، ماسی ئاژەڵانی دەستەمۆی دیکە دابین دەبەن. بەڵام توێژەران لە ئێستادا خەریکی لێکدانەوەی بەرهەم هێنانی گۆشت لە رێگەی سیلوول و شانەکانەوە لە تاقیگەن و چیتر لە داهاتوودا پێویست ناکات بۆ گۆشت هیچ ئاژەڵێک بکوژرێت.

هەر لەو پەیوەندییەدا ستارتاپگەلی جۆراوجۆر لەوڕۆکەدا بە دوای بەرهەم هێنانی جۆرەکانی گۆشتی ئاژەڵانی جۆرواجۆری وەک زەڕافە و فیل و تەنانەت دایناسۆر لە رێگەی تاقیگەوەن. تەنانەت ستارتاپی VOW Food  خەریکە لە سەر چاندنی گۆشتی کانگۆرۆ لە رێگەی سیلوولییەوە کار دەکات و هەوڵ دەدا لە داهاتوودا خەزێنەیەک لە سیلوولی ئاژەڵانی جۆراوجۆر کۆبکاتەوە.

جیمز سەرپل مامۆستای زانکۆ و لە لایەنگرانی پاراستنی ئاژەڵان پێشبینی دەکات کە خەڵکی داهاتوو پێشوازیی زیاتر دەکەن لە گۆشتی بەرهەم هاتووی تاقیگەکان.

News Code 29073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =