مەرگی بەغدادی کۆتایی داعشیزم نییە

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران جەختی کرد: تیرۆریزمی ناو رۆژهەڵای ناڤین و باکووری ئەفریقا بەرهەمی سیاسەتگەلی سەربازی، نەوت‌خۆری و پاڵپشتیی داگیرکارانەی ئەمریکییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەت لە کاردانەوە بە هەواڵی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی لە لایەن ئەمریکاوە، لە تویتەرەکەیدا جەختی کرد: ئێران لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بە هەڵدانی دروشمی جیهانی بەری لە توندوتیژی و بەرەنگاربوونەوەی زێدەڕۆیی لە بواری نێودەوڵەتی، یەکێک بووە لە پێشەنگەکانی ئەو ڕێبازە و لایەنگری هەڵویستی دیپلۆماسیانە، ستراتژیکانە و ئایدیۆلۆژیانە هەمبەر بە داعشیزم بووە.

ڕەبیعی وتیشی: ئەمریکا هەوڵ دەدا گوتاری شارستانییەت لە لای خۆیەوە قۆڕغە بکات و هێزناردن و گەمارۆی ستەمکارانەی وەک بەشێک لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بنوێنێت. ئەوە لە کاتێکدایە تیرۆریزمی ناو رۆژهەڵای ناڤین و باکووری ئەفریقا بەرهەمی سیاسەتگەلی سەربازی، نەوت‌خۆری و پاڵپشتیی داگیرکارانەی ئەمریکییە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بنچینەی داعش بە بۆمبا و خۆمپارە لە ناو ناچێت و هێشتا بە پێترۆدۆلارگەلی ناوچەیی و بیرۆکەی تەکفیریان لە سەرهەڵدانەوەن. هەر بۆیە دەبێ ئەو دوو سەرچاوەیە کوێر بکرێنەوە و مەرگی بەغدادی تەنیا کۆتایی دەرکەوتەی تیرۆریزمی نێردراوە – وێرانگەرانەیە، نەک کۆتایی داعشیزم.

News Code 29071

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =