کشانەوەی هەسەدە لە هێڵی سنووریی تورکیا-سووریا پشتراست کرایەوە

بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)ی لە هێلی سنووریی ئەو وڵاتە لە گەڵ تورکیا، پشت‌ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای ئاماژە بە کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە هێڵی سنووری و هەروەها ڕێککەوتنە مسۆگەر کراوەکان لە گەڵ ڕووسیا و دەوڵەتی دیمەشق، ڕایگەیاند: لە گەڵ دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە گەڵ ئەمیرەکانی داعشی کە لە ٩ی ئاکتەوبری ٢٠١٩ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریادا ئەنجام درا، جیهان شایەدی گۆڕانکاریی زۆر خێرایە. لەو پەیوەندییە ڕووسیا و تورکیا لە ٢٢ی ئاکتەوبر لە سووچی پێکەوە دیدار و ڕێککەوتنیان کرد و سوپای سووریای دیموکراتیک هەر ئەو کات نیگەرانیی بۆ هەندێک لە خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی و پاش هەڵسەنگاندنی چەند رۆژە لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسی لەوبارەیە ڕێککەوتووین و ڕووسیا سەبارەت بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک دژی ناوچەگەی مەبەست گەڕەنتی پێویستی داوە. هەر بۆیە لامان وایە دەرئەنجامی ئەو ڕێککەوتننامەیە دەبێتە هۆی بەرتەسک کردنی هەڵمەتی فاشیستی تورکیا دژی خەڵکی ناوچە و مسۆگەر بوونی دەرئەنجامی ئیجابی.

ڕاشیگەیاند: لە پێناو دوور خستنەوەی ناوچە لە شەڕ و کوشتوبڕ و تاڵان هەوڵمان دا و ئێستاکەش بەردەوامین و وەک بەڕێوەبەریی خۆسەر پاش لێکدانەوەی دوور و درێژی ڕیککەوتنەکانی نێوان ڕووسیا و هەسەدە، پاڵپشتی لێ دەکەین و هیوادارین ڕۆڵی دەستەبەرکەری ڕووسیا و میکانیزمی پێشگری لە هێرشگەلی دەوڵەتی تورکیا و گرووپە ملیشیاکانی سەر بەو دژی خەڵکی کوردی سووریا ڕاپەڕێندرێت. ئەوە لە کاتێکدا کە هێشتاش سەرەڕای ڕیککەوتنەکان لە گەڵ ڕووسیا، هێرشەکانی سوپای تورکیا بەردەوامە. ڕووسیا دەبێ هەمبەر بە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و ئاگربڕ لە لایەن تورکیاوە کاردانەوەی جیدی‌تر نیشان بدات.

بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە ئاماژە بە زەروورەتی پێکهاتنی بە پەلەی هەنگاوێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ناوچەگەلی داگیرکراوە لە لایەن تورکیا و پێشگری لە درێژەی هێرشەکان بۆ سەر خەڵکانی گرێ سپی و سریکانی، جەختی کرد:  کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە هێڵی سنووری و ڕادەست کردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە بە هێزەکانی ڕووسیا و هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی خۆجێی بە مانای دەست هەڵگرتنمان لە مافی بەرگریی ڕەوا و بێدەنگیمان هەمبەر هێرش کردنە سەر دەوسکەوتگەلی خەڵکەکانمان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا نییە.

News Code 29070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =