بووکەڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە نەوتی سعوودی ناوچەکە دەسووتێنن

ڕاوێژکاری سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: بووکەڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە پارەی نەوتی سعوودی ئاگر لە ناوچەکە تێبەردەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان بەرپرسی گشتی کاروباری نێودەوڵەتی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە هەژماری کەسیی خۆی لە تەیتەر لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی مەرگی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش وتی: ئەوانە بووکەڵەی ئەمریکی- ئیسرائیلین کە بە دۆلارە نەوتییەکانی سعوودی، ناوچەکە ئاگر تێبەردەدەن تا دەسەڵاتدارەکانی زایۆنی لە سەرووی دەسەڵات بمێننەوە.

ناوبراو درێژەی دا: بەغدادی بەرهەمی دەستی ئەمریکایە کە ڕێکەوتی بەرهەمەکەی کۆتایی هاتبوو. تیرۆریستەکانی پاڵپشتی ئەمریکا لە ئەدلەبی سووریا، چاوەڕوانی فەرمانی ئاگرن.

News Code 29068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha