سوپای سووریا گەیشتە سنورەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ تورکیا

هێزەکانی سوپای سووریا بە چوون بۆ دەڤەری باکووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ لە پارێزگای حەسەکە، گەیشتنە سنوورەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نەشرە، هێزەکانی سوپای سووریا بە چوون بۆ دەڤەری باکووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ لە پارێزگای حەسەکە، گەیشتنە سنوورەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ تورکیا.

ئەو هەوڵەی سوپای سووریا پاش چوونی ئەو هێزانە بۆ دەیان ناوچە و گوند لەوانە گوندەکانی کسری و تل زیاب زرکان ئەنجام بووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوە مێدیاییەکان پێشتر لە ڕوودانی پێکدادان لە نێوان سوپای سووریا لە گەڵ هێزکانی تورکیا لە کۆبانێ هەواڵیان دابوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای سووریا مەودای خۆیان تا سنوورەکانی تورکیایان بۆ ٣ کیلۆمەتر کەم کردەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیزەکانی بەرخۆدانی سووری لەمدواییەدا ٤ گوندی ترینا لە باکووری حەسەکە کۆنترۆڵ کرد.

یەکینەکانی سوپای سووریا تا ئێستا توانیویانە گوندەکانی ئوم حرملە، باب خەیر، ئوم عشبە و ئەسەدەیە لە ئەو ناوچە کۆنترۆڵ بکەن.

News Code 29067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =