دەنگۆی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی بڵاو بووەتەوە

میدیایەکی ئەمریکایی ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش کوژرابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, میدیایەکی ئەمریکایی بڵاویکردەوە ڕەنگە بە هۆی بوردومانی شاری ئەدلەب لە سووریا ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش کوژرابێت.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکاش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە کۆشکی سپی راگەیاندوە، لە ئەنجامی بۆردومانی سەر ئیدلب لە باکوری سووریا پێدەچێت ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش کوژرابێت.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "شتێکی گەورە هەر ئێستا رویدا".

هێشتا سووریا ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

News Code 29054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =