هاوپەیمانی سائیرۆن بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانی عێراق

نوێنەرانی هاوپەیمانی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە بە بەڕێوە بردنی مانگرتن لە هۆڵی مەجلیسی نوێنەرانی ئەو وڵاتە، مەرجی کۆتایی هێنان بە ئەو مانگرتنەی بەدی هێنانی خواستە ڕەواکانی خۆپیشاندەران ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، هاوپەیمانی سائیرۆن بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر بە بەڕێوە بردنی مانگرتن لە مەجلیسی نوێنەرانی عێراق چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە.

وتەبێژی ئەو هاوپەیمانییە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند کە مانگرتنی هاوپەیمانی سائیرۆن لە ناو پەرلەمان تا کاتێک کە خواستە ڕەواکانی خۆپیشاندەران نەیێتە دی، درێژەی دەبێت.

بەدر زیادی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرۆنیش پشت ڕاسی کردەوە ئەو مانگرتنە کاتێک کۆتایی دێت کە تەواوی ئەو چاکسازیانەی کە خەڵکی عێراق داواکاریی دەکەن، ببێتە یاسا.

لە هەمان کاتدا، بڕێک ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە دەوڵەتی عێراق چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی الحدث و العربیە ی لە ئەو وڵاتە ڕاگرتووە. دەوڵەتی عێراق لە شرۆڤەی ئەو کارە ڕایگەیاند کە ئەو دوو کەناڵە مۆلەتی چالاکیان نەبووە.

سەرەتاکانی ڕۆژی شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراقیش ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوان لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی عێراق بۆ ٣٠ کەس بەرز بووەتەوە و زیاتر لە ٢٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.

News Code 29053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =