بە هەموو توانامانەوە لە بەرامبەر دەستدرێژیی تورکیا دەوەستین

جێگری وەزیری سووریا وێرای ئیدانە دەستدرێژیی سەربازی تورکیا و هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، جەختی کرد: بە هەموو توانامانەوە دژی ئەو دەستدرێژییە دەوەستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، فەیسەل میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا و سەرۆکی وەفدی ئەو وڵاتە لە دانیشتنی وڵاتانی بزووتنەوەی بێ لایەن لە باکۆ، وێرای ئیدانە دەستدرێژیی سەربازی تورکیا و هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، ڕایگەیاند: ئەو هەڵمەتانە پێشێل‌کەری بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و جارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

میقداد جەختیشی کرد کە سووریا پێداگرانە و بە هەموو توانایەوە لە بەرامبەر دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر خاکی وەڵاتەکەی دەوەستێ و کۆتایی دێنێ بە هەر جۆرە ئامادەبوونی دەرەکیی ناڕەوا لەو وڵاتەدا.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێمە هاوکاتی هەوڵ بۆ وەدی هێنانی رێکاری سیاسی بە بێ دەستێوەردانی بیانی، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوی تیرۆریزم.

News Code 29050

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =