واشنتۆن و تەلئاڤیڤ بەرپرسیارن لە ڕژانی خوێنی خۆپیشاندەرانی عێراقی

ئەمینداری گشتیی "عەسائیبی ئەهلی حەق"ی عێراق، ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیی بە بەرپرسی ڕژانی خوێنی خۆپیشاندەرانی عێراقی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، "قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتیی "عەسائیبی ئەهلی حەق"ی عێراق لە وتاردانێک لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە، ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیی بە بەرپرسی ڕژانی خوێنی خۆپیشاندەرانی عێراقی زانی.

خەزعەلی ڕاشیگەیاند: خوێنی کە ڕژاوە، خوێنی چەوساوانە و ئەوە نیشان دەدا گەورەترین ئاژاوە لە وڵاتدا لە ئارادایە.

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژەی بەوەش دا: دەبێ لە نێوان کەسانێک کە خۆپیشاندان دەکەن و کەسانێک کە خەریکی کوشتن و دزین و سووتاندن، جیاوازی دابنێین.

News Code 29049

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =