باڵوێزی ئەمریکا لە پشت خۆپیشاندانەکانی عێراقەوەیە

رۆژنامەیەکی لوبنانی وێرای ئاماژە بە دۆزرانەوەی بەڵگەیەکی ئەمنی، لە ڕۆڵی باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە پشت خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی "الاخبار"ی لوبنانی لە دۆزرانەوەی بەڵگەیەکی ئەمنی سەبارەت بە ڕۆڵی باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا بۆ ئیدارەی ڕێکخراوێکی نهێنی لە پێناو سازدانی بشێوی و خۆپیشاندان لە عێراق هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، کۆمیتەی باڵای خۆپیشاندانەکان ڕۆڵی هاوئاهەنگی و رێنوێنی مەیدانی و دیاری کردن شوێن و رێگای خۆپیشاندانی لە سای پاڵپشتی زانیاری بەربڵاو لە رێگەی باڵوێزی ئەمریکا و هەندێک سیاسەتوان و کارمەندی دەوڵەتی و سیستەمگەلی هەواڵگریی لە ئەستۆیە.

هەروەها تیمی ئۆپەراسیۆنی دەروونی، ئەرکی بڵاوکردنەوەی هەڕەشەگەلی میدیایی بۆ لە ناوبردنی ورەی هێزەکانی ئاسایش و بڵاو کردنەوەی دەنگی و ڕێکخستنی خۆپیشاندانی دژی دەوڵەتی لە ئەستۆیە و لە هەمانکاتدا تیمی سایبێریش بەرپرسی سازدانی گرووپگەلی دژبەر لە کەشی مەجازی و ڕاگەیاندنی لە بواری ڕەوتی خۆپیشاندانەکانە.

تیمێکی دیکەش کە لە دەرەوەی ڕاهێنراوە، ئەرکی گەورە نمایشدانی هەڵەکانی هیزی ئاسایش و تۆمار کردنی ڕاپۆرتگەلێک لەبارەی پێشێل کرانی ئازادی بیر و ڕا و دەستگیریی خۆپیشاندەرانی لە ئەستۆیە.

تیمی گوشار نێودەوڵەتیش بەرپرسی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و گردبوونەوەکان لە بەردەم باڵوێزخانە و کۆنسولگەرییەکانی عێراق لە سەرتاسەری جیهان و هاوئاهەنگی لە گەڵ کەناڵگەلی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ ڕۆماڵدانی ئەو گردبوونەوانەیە.

News Code 29048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =