هەرێمی کوردستان هاوکارییە بازرگانی و ئابوورییەکانی لە گەڵ ئێران پەرە پێبدات

سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان عێراق كۆبوویه‌وه‌. 
له‌و دیدارەدا په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و زه‌مینه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ بواره‌ جیاكاندا له‌ ڕووی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش و هاوكارییه‌ گومرۆکییه‌كان خرایه‌ به‌رباس و گفتوگۆوه‌. 
  وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماژه‌دان به‌ خاڵه‌ هاوبه‌ش زۆره‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌ خواستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ ئێران كرده‌وه.
هەروەها ئاماده‌یی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی بۆ ئاسانكاری و په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كان و لابردنی ڕێگرییه‌كان ده‌ربڕی.
 

News Code 29045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =