هۆشداریی لە قۆستنەوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: تاقمێک لە تاوانباران بەهرە لە گۆڕانکاری و ناڕەزاییەتییەکان دەبەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: لە هەلومەرجی ئێستای وڵات شایەدی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ وەدی هێنانی ویستی یاساین، بەڵام هەندێک کەس خەریکی کەڵک ئاوەژوویی لەو خۆپیشاندانانەن.

هەروەها لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو دەستە و تاقمە بە کەڵك ئاوەژوویی لە هەلومەرجی وڵات خەریکی کوشتوبری هاووڵاتیان و بریندارکردنی خەڵک و ئاگردانی دارایی گشتیی و تاڵانن.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە هێزەکانی ئاسایشی قارەمان بە پێی یاسای هاوپەیوەند لە گەڵ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە گەڵ ئەو کەسانە هەڵسوکەوت دەکەن.

News Code 29044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =