بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە هەژماری تویتەریی خۆیدا بە ئاماژە کەڵکئاوەژوویی ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستان لە دۆز و داواکاریی ڕاستەقینەی خەڵكی عێراق بە بەهرە وەرگرتن لە گرووپگەلی بەعسی و بەکرێگیراوە، نووسی: هەوڵی ئەوان ئاژاوەنانەوە و ۆەرەدان بە ناسەقامگیری و ڕووخاندنی دەوڵەتی هەڵبژاردەی خەڵکی و ڕێخۆش کردن بۆ دەستێوەردانی بیانییە.
ناوبراو جەختیشی کرد کە رێگەچارەی مومکین بۆ ناڕەزایەتییەکانی عێراق ئاوردانەوەی جیدی لە داواکاریی خەڵکی لە پرسی بژێو و مەعاش و دەرکردنی بە پەلەی هێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتەیە.
بۆچوونی ئێوە