لێبوردنی نێودەوڵەتی لە مامەڵەی تورکیا لە گەڵ ئاوارەکانی سووریا هاتە دەنگ

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە توندی لە هەوڵەکانی تورکئا بەرانبەر ئاوارەکانی سووریا ڕەخنەی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی دوێنێی خۆی ڕایگەیاند کە تورکیا بەبەکارهێنانی زۆرەملێ، ئاوارەکانی سووریای ناچار کردووە تا بەرەو ناوچەی پێکدادانەکان لە باکووری سووریا بچن.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتە هاتووە: هێشتا ڕەوتی پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تەواو نەبووە بەڵام تورکیا ئاوارەکان ناچار دەکات بچن بەرەو ئەو ناوچە.

لە ئەو ڕاپۆرتە جەخت کراوە: ئاوارە سووریاییەکان ناچار بە ئەنجامی ئەو کارە بوون. هێزی پۆلسیسی تورکیا، لێیان دەدات و ژیانیان لە مەترسیدایە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەنقەرە پاگەندە دەکات ئاوارە سووریاییەکان بە حەزی خۆیان دیانەوێت تورکیا بەجێ بهێڵن و بچنە سووریا.

News Code 29040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =