یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ کوردەکانی سووریا لە ئێران کۆ دەکرێتەوە

مانگی سووری کوردستان یارمەتی مرۆڤدۆستانە کۆ دەکاتەوە بۆ ئاوارەکانی باکووری سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی مانگی سووری پارێزگای کوردستان، کارگێڕی مانگی سووری پارێزگای کوردستان لە کۆ کردنەوەی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە مەبەستی یارمەتیدانی ئاوارەکانی باکووری سووریا هەواڵی دا.

موحەمەد باقر موحەمەدی لەم بارەوە وتی: دوابەدوای هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا و ئاوارە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی باکووری سووریا، مانگی سووری پارێزگای کوردستان بە مەبەستی کۆ کردنەوەی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ئاوارەکانی باکووری سووریا لە نێو خەڵکی ئەو پارێزگایە، هەنگاوی هەڵێناوە.

بڕیارە لە ۲۵ شوێن خێوتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کوردی سووریا لە کوردستان دابنرێت.

News Code 29034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =