داواکاریی مەرجەعیەتی ئایینی عێراق لە خۆپیشاندەران

مەرجەعیەتی ئایینی عێراق داوای لە خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە کرد کە زیان بە دارایی گشتی و تایبەتی و هەروەها هێزەکانی ئاسایش نەگەیێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، مەرجەعیەتی ئایینی عێراق داوای لە خۆپیشاندەران و ناڕازیانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە کرد کە هێرش نەکەنە سەر هێزەکانی ئاسایش.

مەرجەعیەتی ئایینی هەروەها داوای لە ناڕازیانی عێراقی کرد کە لە کاتی خۆپیشاندا هۆشیان بە سەر داراییە گشتییەکان و داراییگەلی جەماوەری بێت.

جەختیشی کرد: دەبێ ڕیفۆرمی ڕاستەقینە لە رێگەگەلی ئاشتی خوازانە لە سای یەکگرتوویی عێراقییەکان مسۆگەر بێت. خۆپیشاندەران نابێ رێگە بدەن کە نیازناپاکان تێکەڵ بە ڕیزەکانی ئەوان بن.

بە پێی نوێترین هەواڵەکان لە ڕەوتی نوێی ناڕەزایەتییەکانی عێراق، هێزەکانی ئاسایش بە تەقاندنەوەی بۆمبای دووکەڵی هەوڵی بڵاوە پێکردن بە ناڕازیان دەدەن و هاوکات بە دانانی لەمپەری کۆنکرێتی لە سەر رێگەی پرسی "الجمهوریه" پێشیان بە پێشچوونی ناڕازیان گرتووە.

News Code 29030

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =