پێنتاگۆن جیهازاتی سەربازیی زیاتر ڕەوانەی سووریا دەکات

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە پاگەنەدی "پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانی سووریا" لە ڕەوانە کردنی جیهازاتی سەربازیی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن لە پێناو پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا بەزوویی جیهازاتی سەربازیی زیاتر ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.

بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی بە ئاماژە بەوەی کە واشنتۆن پابەندە بە تۆکمەکردنی پێگەی سەربازیی لە سووریا، ئیدعای کرد کە ئامانج لە ڕەوانە کردنی جیهازات و هێزی سەربازیی زیاتر بۆ سووریا پێشگری لە داگیرکرانی کێڵگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە لە لایەن داعش و هێز ئاژاوەگێڕاوەکانی دیکەی ناو سووریایە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر سناتۆرێکی کۆماریخوازی ئەمریکی وتبووی کە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە (پێنتاگۆن) سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانی سووریایە.

لیندسی گراهام رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) پاش دیداری لە گەڵ سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ئیدعای کردبوو کە ئەرکانی هاوبەشی سوپا خەریکی ئامادە کردنی پلانێکە بۆ پێشگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش و داگیرکرانی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا لە لایەن ئێران و داعشەوە.

News Code 29028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =