ئەگەر ڕێککەوتنی سووچی پێشێل بکرێت، هێرشەکانمان دەست پێدەکەینەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕێککەوتنی سووچی، هێرشەکانی ئەنقەرە بۆ سەر باکووری سووریا دەست پێدەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە نە وڵات و نە دەوڵەتی ئەو هیچ کێشەیەکیان لە گەڵ کوردەکان نییە.

ئەردۆغان لە حاڵێکدا کە کوردەکانی سووریای "برای کورد" ناولێبرد، لە سەر ئەو پرسە جەختی کرد کە کێشەی سەرەکی تورکیا لە گەڵ ڕێکخراوەکانی بە قسەی ئەو تیرۆریستی لە ناوچە کوردییەکانی سووریایە.

ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئەگەرچی دەوڵەتی ئەو پێش ئەوەی کە هەنگاوگەلێک سەرووی پرسە دیپلۆماتیکەکان هەڵبگرێت، لایەن و هاوپەیمانەکانی خۆی ئاگادر دەکاتەوە، بەڵام بۆ شەڕ دژی کۆریدۆری تیرۆر لە درێژایی سنوورەکانی خۆ ئیزن لە هیچ کەس وەرناگرێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا جگە لە ئەوە هەڕەشەی کرد ئەگەر گرووپەکانی بە قسەی ئەو تیرۆریستی یەپەگە پاش تەواو بوونی ماوەی ئاگربڕی ١٥٠ کاتژمێرە لە ئەو ناوچە ببینرێن، سوپای تورکیا بە توندی ئەو هێزانە تێکدەشکێنێت و ئەگەر نەکشێنەوە لە ئەو ناوچە کە ڕاگەیێندراوە لە ڕێککەوینی سووچی، تورکیا هێرشەکانی خۆی دەست پێدەکاتەوە.

News Code 29026

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =