هێزەکانی کوردی سووریا پاشەکشێیان دەست پێکردووە

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە پاشەکشێی هێزەکانی کورد لە باکووری سووریا بە پێی ڕێککەوتنی مسکۆ – ئەنقەرە لە ئەنجام درانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سێرگەی وێرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێرای ڕاگەیاندنی جێبەجێ کرانی هەنگاوە جێ ڕێککەوتنەکانی مسکۆ و ئەنقەرە لە باکووری سووریا، وتی: پاشەکشێی هێزەکانی کورد لە باکووری سووریا بە پێی ئەو ڕێککەوتنە لە ئەنجام درانە.

پێشتر سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە پاشەکشێی هێزە کوردەکان لە ناوچەگەلی سنووریی باکووری سووریا ڕیککەوتبوون.

News Code 29024

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =