ئێران پێشوازی لە هەنگاوەکانی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێران لە هەر هەوڵێک کە ببێتە هۆی پاراستنی یەکپارچەیی خاک، تۆکمە کردنەوەی سەروەرایەتی نەتەوەیی و گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ ناوچەکە، پێشوازی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی بەرپرسانی ڕووسیا و تورکیا لە سەر گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا، وتی: ئێران لە هەو هەوڵێک کە ببێتە هۆی پاراستنی یەکپارچەیی خاک، تۆکمە کردنەوەی سەروەرایەتی نەتەوەیی و گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ ناوچەکە، پێشوازی دەکات و لەم پێوەندییەدا ڕێککەوتنی نێوان فیدراسیۆنی ڕووسیا و کۆماری تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان لە باکووری سووریای هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە وەسف کرد.

ناوبراو زیادی کرد: هیوادارم گەیشتن بە ئەو ڕێککەوتنە ببێتە هۆی ئەرخەیان بوونی تورکیا و پاراستنی یەکپارچەیی خاک و تۆکمە کردنەوەی سروەرایەتی نەتەوەیی سووریا.

ناوبراو بوونی هێزە بیانییەکانی لە باکووری سووریا هۆی دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە نەزانی و جەختی کرد: ڕێگاچارەی کێشەکانی ناوچەکە، ناوخۆیی ناوچەکەیە و کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامش لە ناوچەکە.

News Code 29020

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =