تەقینەوە لە قامیشلۆ ڕوویدا

ئۆتۆمبێلێک لەجۆری مینی پاس لە قامیشلۆ تەقیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەجۆری مینی پاسێک کە بۆمبڕێژکراوبو لە قامیشلۆی باکووری سووریا تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک چوارگۆشەی ئەمنی (بارەگای سوپا و هەواڵگری حکومەتی سوریای تێدایە) لە قامیشلۆ تەقییەوە و بەوهۆیەوە کەسێک برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لە نزیک دەزگای پۆستەی قامیشلۆ لەسەر رێگای گشتی قامشلۆ-عامودا راگیراوە و دواتر تەقیوەتەوە.

لەسەر ئۆتۆمبێلەکە بە زمانی تورکی نوسراوە  SAHIN OTO GALERI KONYA" لەگەڵ دانانی ژمارەیەکی تەلۆفۆنی.

مانگی سوری کوردی کە رێکخراوێکە لە بواری فریاگوزاری مرۆیدا کاردەکات باسی لەوەکردوە، لە ئەنجامی تەقیینەوەکەدا کوسێک برینداربوە.

ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی سەر باکووری سووریا لە لایەن سوپای تورکیا و گروپەچەکدارەکانی نزیک لە ئەنقەرە ماوەی لە ماوەی دو هەفتەدا زیاتر لە ۳۰۰ هەزار کەس ئاوارە بون و خەڵکی مەدەنی لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەربەدەربوون.

News Code 29011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =