ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی گەشت لێدانی لە مەنبەج دەست پێ کرد

نوێنەری پۆلیسی سەربازی ڕووسیا وێرای ڕاگەیاندنی دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی گەشت لێدانی لە مەنبەج، دەڤەری دیاری کراوی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، بەرپرسێکی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ڕەوانەی پاریزگای ئەدلەبی سووریا کراون و ئۆپەراسیۆنی گەشت لێدانیان لە شاری مەنبەج دەست پێ کردووە.

ڕاشیگەیاند: دەڤەر و مەودای گشت لێدانی ئەو هێزانە لە درێژایی هێڵی پێشەوەی هێزەکانی سووریا و بە مەودای چەند کیلۆمەتر لە گوندی قەیراتە لە پەراوێزی ڕووباری ساجور و لە نزیکیی هاتنگەی فوارت دەگرێتەوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ڕووسییە، ئۆپەراسیۆنی گەشت لێدان لەو ناوچەیە پێشتر لە لایەن سەربازانی ئەمریکی ئەنجام دراوە کە لە ١٠ رۆژی ڕابردوو و هاوکات لە گەڵ دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، لەو ناوچەیە کشاونەتەوە.

ناوبراو هەروەها لە ئەنجام درانی گەشتی هێزەکانی ڕووسیا لە باشووری رۆژهەڵاتی قەیراتە و نزیکیی قەرا قوزەک لە کەنارئاوی تەنیشتی چەپی ڕووباری فورات و لە نزیکی پرد و جادەیەک کە دەگاتە شاری مووسڵی عێراق لە ٦٠ کیلۆمەتریی باشووری رۆژهەڵاتی ڕەقە هەواڵی دا.

شایانی باسە، رۆژی ڕابردوو سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ڤیلادیمیر پووتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە ڕاپەراندنی ڕیککەوتنی ئادانا لە پەیوەندی لە گەڵ سووریا ڕێککەوتوون.

News Code 29010

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =