سەربازانی ئەمریکی نابێت لە عێراق جێگیر بن

سوپای عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی کە لە سووریاوە چوونەتە ناو ئەو وڵاتە بەس دەتوانن لەوێەوە تێبپەڕن مافی جێگیر بوونیان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، لە بەیاننامەی سوپای عێراق هاتووە: تەواوی سەربازانی ئەمریکی کە لە سووریا چوونەتە دەرەوە ئیزنی ئەوەیان هەیە کە بچنە ناو هەرێمی کوردستان تا لەو ڕێگاوە لە عێراق بچنە دەرەوە. هیچ مٶڵەتێکیان پێ نەدراوە کە لە عێراق بمێننەوە.

ئەو هەواڵە ئاماژە دەکاتە سەر چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە باکووری سووریا کە پاش چوونە دەرەوە لە ئەو وڵاتە چوونەتە ناو هەرێمی کوردستان.

بەیاننامەی سوپای عێراق لە حاڵێکدا دەرکراوە کە نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە هەر چەند چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا هەوڵێکی هەڵە بوو، ئەو ناوچە نیوە سەربەخۆوە لە ڕۆڵی مێژوویی ئەمریکا لە پارێزوانی لە ئەو هەرێمی دەسخۆشی دەکات.

News Code 28999

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =