ئەگەر پێویست بێت ئامادەین هێرش بکەینە سەر  ئێران

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆتایی دانیشتنی کابینەی ئەو وڵاتە پاگەندەی کرد کە ئەمریکا لە ئەگەری پێویستیدا ئامادەی هێرش کردنە سەر ئێرانیشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆلیڤیر ویلیس (Oliver Willis) لە هەواڵنێرانی دێرین و ناسراوەی ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی لە گفتوگۆی دۆناڵد ترامپ لە گەڵ هەواڵنێران، لە تویتەرەکەیدا نووسی: سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە مومکینە رۆژێک هێرش بۆ سەر ئێران زەرووری بێت، وتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەی هەر جۆرە هەلومەرجێکن.

ترامپ وتیشی: "هاوکاتی هەوڵم بۆ کشانەوە لە شەڕەکان ... ئەگەری ئەوە هەیە هەنگاو بنێمە ناو شەڕێکی دیکە ... باشتر وایە ئامادە بین. بۆ وێنە ئەگەر ئێران کارێک بکات، گورزێکی وەهای لێ دەدرێت کە هیچکات نەیبینیبێت".

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لە وەڵامی پرسیار لە ڕەوتی لێ‌پرسینەوەی لە لایەن دیموکراتەکان ڕایگەیاند کە پێی وایە دواجار نوێنەرانی کونگریسی دەنگ بە لێ‌پرسینەوەی بدەن.

ناوبراو هەروەها یەکلابوونەوەی لێ‌پرسینەوەی خۆی لە لایەن دیموکراتەکانی سەلماند و ڕاشیگەیاند: دیموکراتەکان دەزانن کە بێ گومان براوەی هەڵبژاردنەکان دەبم، هەر بۆیە ئەو یارییەیان دەست پێ کردووە و کۆماریخوازان دەبێ هەمبەر بە لێ‌پرسینەوەم هەڵویستی هاوڕیزانە بگرن.

News Code 28998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =