خەریکین لە سەر سەرێ کانی و گرێ سپی ڕێکدەکەوین

فەرماندەی گشتی سوپای دیمۆکراتیکی سووری وێڕای تۆمەتبار کردنی تورکیا بە پێبەندی بە ڕێکەوتنی ئاگربڕ لە باکووری سووریا، جەختی کرد کە ناوەرۆکی بەیاننامەکەی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە ئەو ناوچە قبووڵ ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا شەوی یەکشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلعەرەبیە، وێڕای تۆمەتبار کردنی تورکیا بە پێبەندی بە ڕێکەوتنی ئاگربڕ لە باکووری سووریا، جەختی کرد کە بە هیچ شێوەیەک ناوەرۆکی بەیاننامەکەی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە ئەو ناوچە قبووڵ ناکەین.

مەزڵووم کۆبانێ لەم بارەوە وتی: توەاوی هێزەکانی خۆمان لە سەرێ کانی هیناوەتە دەرەوە، هەر ئەو جۆرە کە دەزانن دوێنێ شەممە ژمارەیەک لە شەڕڤانە بریندارەکانمان لە شار هێنایە دەرەوە و ئەمڕۆ یەکشەممەش هەموو هێزەکانی ئێمە و بریندارەکانی تر لەوێ هاتنە دەرەوە؛ بەم شێوەیە پێبەندی ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی خۆمان لە بڕێک ناوچەی دیاری کراو بووین و لە بڕێک ناوچەی تریش ئەو کارە خەریکە بەڕێوە دەچێت؛ بەم حاڵەوە دەمانەوێت بڵێین کە وڵاتی تورکیا بەش بە حاڵی خۆی پێبەندی ڕێکەوتنەکە نەبووە و هێشتا هێرش دەکات.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا لە کۆتاییدا لە پێوەندی لە گەڵ بەیاننامەی هاوبەش و ١٣ مادەیی ئەنقەرە و واشنتۆن لە سەر دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پاش دیدار ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و مایک پێنس، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی کرد: لە ١٣ مادەی بڵاو بوو لە مێدیاکان هەواڵێکمان نییە، شتێکمان لەو پێوەندیەدا نەوتووە و ئەگەری نییە کە ناوەرۆکەکەی قبووڵ بکەین؛ بۆ ئەو ناوچە ئەبێ دانوستان و ڕێککەوتنگەلێک هەبێت و ئەبێ هێزەکانی نێودەوڵەتیش بێنە ناو ناوچەکەوە تا بەر بە کۆمەڵکوژی خەڵکی ئەو ناوچە بگیردرێت؛ داهاتوی ئەو ناوچە ئەبێ لە چوارچیوەی ڕێگاچارەیەکی چڕوپڕ و تەواو ڕوون ببێتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمکاری عەرەب لە بەرانبەر هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریاش وتی: هەڵوێستێکی باش بوو و دەسخۆشی لە کۆمکاری عەرەب و عەرەبستان دەکەین بۆ دەربڕینی پاڵپشتیان لە یەکپارچەیی خاکی سووریا.

News Code 28980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =