کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمەوە چووە خاکی سووریا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چوونی کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سووریا بە مەبەستی گواستنەوەی جیهازاتی سەربازی ئەمریکییەکان لەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە کاروانێک لە سەربازان و هێزەکانی ئەمریکی بۆ گواستنەوەی جیهازاتی سەربازی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە چوونەتە سووریا.

سەرچاوە جەختی کرد: بڕیارە ئەو کاروانە، چەک و جیهازاتی سەربازی لە بنکەکانی چۆڵ کراوەکانی ئەمریکی بگوازێتەوە بۆ ناو خاکی عێراق.

شایانی باسە، پێشتر بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاندبوو کە هەزاران سەربازی ئەمریکی کە لە باکووری سووریا کشاونەتەوە بۆ رۆژئاوای عێراق دەگوازرێنەوە.

News Code 28974

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =