لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٦ شەڕڤان لە ڕۆژهەڵاتی فورات کوژراون

هێزەکانی هەسەدە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کوژرانی ١٦ شەڕڤان و بریندار بوونی سێ هێزی دیکە لە ڕەوتی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، هێزەکانی هەسەدە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کوژرانی ١٦ شەڕڤان و بریندار بوونی سێ هێزی دیکە لە ڕەوتی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا لە  ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵیان دا.

لە ئەو بەیاننامە هەروەها هاتووە: سەرەڕای ئاگربڕ کە هێزەکانی ئێمە پێبەندی بوون بەڵام سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە ئەو وڵاتە درێژە دەدەنە هێرشەکانی خۆیان. هێزەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی کۆبانێیان بوردمان کرد و هێزی نوێ و جیهازاتی نوێیان ناردووە.

هەسەدە وتیشی: سوپای تورکیا هەوڵی داوە کە بنەکانی ئێمە لە دەڤەری گوندەکانی حەبەش و شوکریە و بڕێک لایەنی دیکە بە چەکی قورس بکاتە ئامانج. هێزەکانی هەسەدە بە ئەو هێرشانە بەس وەکوو بەرگری وەڵامیان داوەتەوە و پاش ئەوەی کە لە پیشڕەوی زەوینی شکستیان هێنا ڕوویان کردە هێڕشی تۆپخانەیی بەرانبەر ئێمە.

لە ئەو بەیاننامە هەسەدە درێژەدانی هێرشی تورکیا و جووڵەکانیان لە دەڤەری گوندەکانی تل خنزیر و علوکیان بە توندی ئیدانە کرد.

News Code 28973

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =