ئاوێنەی زیرەکی ئێرانی چێ کرا

لێکۆڵەرانی ئێرانی توانیان ئاوێنەیەکی زیرەک دابڕێژن و بەرهەمی بهێنن کە دەتوانێت لە ژووری بەرپرسان و باڵەخانە نیشتەجێییەکان بەکاربهێنرێت.

عەلیڕەزا موعەڕف یەکێک لە ئەندامانی گرووپی داڕێژەری ئاوێنە زیرەکەکان لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: توانیمان ئاوێنەیەکی زیرەک دابڕێژین کە وەکوو نووسەر لە نووسینگەی کارگێڕان دەتوانێت بەکاربهێنرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو ئاوێنە دەتوانێت بەرنامەی ڕۆژانەی نیشان بدات، وتی: ئەو بەرنامانە لە پێشەوە دەدرێنە ئاوێنە و لە رێکەوتنی دیاری کراودا بەرنامەکان پێشکەشی بەرپرس و یا هەر کەسێکی تر دەکات.

ناوبراو وتیشی: بەرنامەکان کاتێک لە سەر ئاوێنەکە دەردەکەون کە خاوەن ئاوێنەکە بناسێت و زانیاری و بەرنامەکان پاش وەستان لە بەر ئاوێنەکە نمایش دەکرێت.

موعەڕف سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی تری ئەو ئاوێنە زیرەکە وتی: کاتژمێر، ڕێکەوت، ئاوهەوا و ... دەتوانێت لە ئەو پارامێترانە بێت کە لە کاتی وەستان لە سەر ئاوێنەکە نمایش دەدرێن.

News Code 28969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =