سەربازانی ئەمریکی لە باکووری سووریاوە دەچنە ڕۆژاوای عێراق

وەزیری بەرگری ئەمریکا پاگەندەی کرد تەواوی یەک هەزار سەربازی ئەمریکی کە خەریکی کشانەوەن لە باکووری سووریا؛ بە ئامانجی پاگەندەیی بەرەوڕوو بوونەوەی داعش، دەچنە ڕۆژاوای عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واشنتۆن پۆست، مارک سپێر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند هەموو یەک هەزار سەربازی ئەمریکی کە لە باکووری سوووریا دەکشێنەوە؛ لە درێژەی ئەوەی کە خۆیان ڕایدەگەیێنن بەرەوڕوو بوونەوەی داعش؛دەگوازرێنەوە بۆ ڕۆژاوای عێراق.

ئاڵبەت سپێر وتوویە کە پرسی چەند ڕۆژ نییە و ڕەوتی چوونە دەرەوەکە لە چەند هەفتەدا ئەنجام دەبێت.

شیاوی باسە لە دیدارێک کە ڕۆژی پێنجشەممە لە نێوان ئەردۆغان و مایک پێنس بەڕێوە چوو، بڕیار بوو ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە کانی ئاشتی دژی شەڕڤانان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ ڕابگرێت تا چەکدارانی بە ڕای ئەردۆغان تیرۆریست لە ناوچەی ئەمنی بەرچاوی ئەردۆغان بکێشنەوە.

بە ڕاپۆرتی مێهر، کشانەوەی ئەمریکا لە باکووری سووریا جۆرێک گڵۆپ سەوز بۆ  دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا دژی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات بوو.

News Code 28968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =