ئەردۆغان: لە باکووری سووریا ناکشێینەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لەبارەی گۆڕانکاری و هێرشە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر باکووری سووریا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ناکشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا پاش نوێژی هەینی لە ئەستەنبۆڵ ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا ناکشێنەوە.

ئەردۆغان ئیدعای کرد کە لە ئێستادا هیچ شەڕ و پێکدادانێک لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا نییە و وتی: ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا ٤٤٠ کیلۆمەتر تا سنوورەکانی عێراق درێژەی دەبێت و لە باری قووڵاییشەوە بە پێی ڕێککەوتنێک کە لە گەڵ ئەمریکا ٣٢ کیلۆمەتر تا ناو خاکی سووریا دەچێت.

وتیشی: بۆ ڕاپەراندنی ئەو ڕێککەوتنە لە گەڵ ئەمریکا لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبێت.

News Code 28952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =