١٠٠٠٠ داعشی عێراقی لە زیندانەکانی هەسەدە لە سووریان

وتەبێژی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی کردە سەر ژمارەی داعشییە عێراقییەکانی دەستگیر کراو لە لای هێزەکانی هەسەدە لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی کردە سەر ژمارەی داعشییە عێراقییەکانی دەستگیر کراو لە لای هێزەکانی هەسەدە لە سووریا.

ناوبراو زیادی کرد: هێزەکانی هەسەدە ئاژاوەگێڕترین داعشییەکانیان لە سێ زیندان جێگیر کردووە. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش سنوورەکانی هاوکات لە گەڵ هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا داخستووە و هەوڵی زۆری داوە بۆ ڕێگری لە دزەی تیرۆریستەکان بۆ ناو خاکی عێراق.

وتەبێژی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: ١٣ هەزار تیرۆریست لە زیندانەکانی هێزەکانی هەسەدە لە سووریان کە ١٠٠٠ کەسیان لە وڵاتانی جگە عەرەبی، ٢٠٠٠ کەسیان وڵاتانی عەرەبی و ١٠٠٠٠ کەسیان عێراقین.

ناوبراو هەواڵی پێوەندیدار بە گواستنەوەی ژمارەیەک لە داعشییەکانی لە سووریاوە بۆ عێراق وەردرۆ خستەوە و وتی تا ئێستا هیچ داعشیەک نەهاتووەتە ناو خاکی عێراق.

News Code 28950

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =